بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەمڕۆ ۲۹ی خەزەڵوەری ۱۳۹٦ی هەتاوی، تەقیەوەی مین لە رۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی تر کارەسات دەخولقێنێت.
لە کارەساتی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “کانی خودا”ی سەربە شاری پیرانشار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “لوقمان واحدی ” بە توندی بریندار دەبێت و بە هۆی رێژەی زۆری برینەکانیەوە لاقێکی لە دەست دەدات.
مینە چێندراوەکان لە ناوچە سنوورییەکان بونەتە هۆی بریندار بونی رۆژانەی شارۆمەندان و کۆڵبەرانی کورد و لەو جۆرە روداوانە رۆژانە بەدی دەکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان