کوشتنی ژنێکی دوگیان لە لایەن هاوژینەکەی لە ورمێ

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەمڕۆ دووشەممە ۲۹ی خەزەڵوەری ساڵی۱۳۹۶ی هەتاوی پیاوێک بەتەقەی فیشەک هاوژینەکەی خۆی کوشت.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لەشارۆچکەی فەجری ورمێ کەباوکی هاوژینەکەیشی لەگەڵ بوو ،هاوژینە ۳٤ساڵەکەی خۆی بەتەقاندنی چوار فیشەک کوشتووە وپاش جێبەجێ کردنی ئەم کوشتنە لەشوێنەکە دوور دەکەوێتە وهەڵدێت.

کوتراوە، ئەم کوشتنە به هۆی کێشەی بنەماڵەیی هاتۆتە ئاراوە وبکوژەکە تووشبووی مادە هۆشبەرەکان بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان