هەواڵەکان

مۆڵەتی ناشتنی ۳۰۰هەزار تمەنی پزیشکی یاسایی بۆ گیان بەخت کردوانی بوومەلەرزەی کرماشان

بەپێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ پزیشکی یاسایی سەرپێڵ زەهاو بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمی کوژراوانی بولەرزەی ئەم دواییە لەپێناو هەر تەرمێک بڕی۳۰۰هەزارتمەن لە بنەماڵەی قوربانیان داوا دەکات  ولەئەگەری پێنەدانی ئەو بڕە دیاری کراوە بەڵگەی مردن ومۆڵەتی ناشتن دەرناکات.

پێگەیەنەرەکانی گرێدراوی کۆماری ئیسلامی لەڕاگەیاندنی درووستی کوژراو بریندارەکان خۆ دەبوێرێ وتەنانەت ڕووماڵی هەواڵی ناوچە،بوولەرزە لێدراوەکان ناکات.

سەرپەرشتیاری ئوژانسی ئێران ڕێژەی کوژراوانی ۴۳۵کەس ڕاگەیاندووە بەڵام شارۆمەندێکی سەرپێڵ زەهاوی  بەیەکێک لە تۆڕە هەواڵگریەکانی ڕاگەیاندووە کەتەنیا لەسەرپێڵ زەهاو شایەتحاڵی دەرکردنی مۆڵەتی ٤۰۰قوربانی بولەرزەکە بووم .

ئەمە لەکاتێکدایە کەتەنیا لە ۳ گوند ۱۸۰کەس گیانیان لەدەست داوە.

سانسۆڕی هەواڵەکان،ێنەگەیاندنی یارمەتی بەکات وگونجاو وهەروەها نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی قەیران ولەم دۆخە ناهەموارەیشدا وەرگرتنی پارەی نەخت لە بنەماڵەی گیان بەخت کردوو بۆناشتنی ئازیزانیان بووە بەهۆی توڕەیی هاوڵاتیان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

کوژرانی خوێندکارێکی کچی زانکۆی سنە

ڕێکخراوی خەڵکی کرمانجی خۆراسان لەبەیانییەیەکدا هەڵاواردنی زمانی کەلتووری و هەڕەشە و سووک نرخاندنی لەخۆراساندا شەرمەزار کرد

پترلە نیوەی  بازاڕیانی  کرماشان تایەک ملوێن تمەنیش بەدەستیانەوە نییە