بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کچێکی تەمەن ۱۹ ساڵان لە شاری بانه لە رۆژھەڵاتی کوردستان به ناوی “شەبنەم خدری” به هۆی نەداری و نەبوونی بژێوی ژیان دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لەدەست داوە.
ناوبراو دانیشتووی گەرەکی “سلێمان بەگی”شاری بانه بووە و چەند ساڵێە دایکی توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، ئەو ماڵباتە ئیتر توانایی کڕینی دەرمانی پێویست نەبوون و ئەوە بۆتە هۆکاری خۆکوژی ئەو ژنە گەنجە.
جێی ئاماژەیە کە لە زۆربەی شار و گوندەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان،بەهۆیی نابەرپرسیارەتی نێردراوە حکومەتەکان، نەبوونی دەرفەتی کار، خەڵک تووشی فەقیری و بێکاری بوون و هەر ئەو بابەتەش بۆتە یەکێک لە هۆکارەکانی رووداوی دڵتەزێنی خۆکوشتن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان