بە پێی ڕاپۆرتگەل و هەروها ئەو بەڵگانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ هاووڵاتیان بە گشتی لە ئێراندا و بە تایبەت گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەڕەرای ئەوەی کە هەستی مرۆڤ دۆستی و کوردپەروەری لە ژیانیاندا لە هەر کاتێک بە جۆشترە ، مخابن بە هۆی دۆخی نالەباری ئابووری و بێکاریهوە ناتوانن وەک پێویست لە بواری مادیەوە یارمەتیدری لێقەوماوانی بومەلەرزەی گەلی کرماشان بدەن ئەمە لە حاڵێکدایە کە نوسراوەی هاوڵاتیان لە سەر کەلوپەلی پێشکەش کراو بۆ هاوڵاتیانی کرماشان نوسراوە.
شایانی باسە پاش نیزیک بە چل ساڵ لە دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستاش سیاسەتی برسی و قڕ کردنی گەلی کورد بەردەوامە و تەنانەت بۆ کاتی ڕووداوە سرووشتیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هیچ ئامادەکاریەک لە لایەن دەسەڵاتەوە نەکراوە و بە پێچەوانە بە هۆی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، توانا و هێزی ئالیکاری و هەروزی کوردیش لە لایەن سیستمەوە لاواز کراوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان