بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە گوندە زیان بەر کەوتووەکانی پارێزگای کرماشان، یارسانن و هێزە حکومییەکانی ئێران هاوکارییان ناکەن.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە کرماشانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بلاو کراونەتەوە، هێزە حکومییەکان و هێزەکانی سەربە سوپای پاسداران، کە بۆ یارمەتیدان و ڕزگارکردنی بریندارانی بوومەلەرزەکە لە کرماشانن، جیاکاری دەکەن لە ناو زیان بەرکەوتووەکاندا و یارسانەکان بێبەشن لە هەموو جۆرە هاوکارییەک، ئەوە لە کاتێک دایە کە بەگشتیش تا ئێستا خزمەتگوزاری تایبەتی هیچ کام لە قوربانیەکان نەکراوە.
گوندە یارسان نشینەکان هەتاکو ئێستا بێ هاوکاری و یارمەتی لە سەرمادا ماونەتەوە، لە کاتێکدا کە هەموو ماڵ و حاڵیان لە ناو چووە و ڕووخاوە.
بەهۆی زۆری سەرما لە ئێستای ئەو ناوچانەوە، هاوڵاتیانی زیان بەر کەوتوو پێویستی بەپەلەیان بە یارمەتی هەیە، بۆیە بانگەوازیی هێزە خۆبەخشەکان دەکرێت کە ڕووبکەنە ئەو ناوچانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان