بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی گوتەکانی خەڵکی گوندی سەرقەڵا لە ناوچەی ئەزگەلە تا ئێستا ، پێش لە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ گرووپێکی فریاکەوتن سەردانی گوندەکانی سەرقەڵا، جێگیران ، ئیمام عەباس ، توەهووشکە ، بانی چنوور و زۆر شوێنی دیکەیان لە دەور و بەری ئەزگلە نەکردوە و ڕێژەی کوژراون لەم ناوچەیەدا لە ڕادە بە بەر زۆرە .
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ بە تەواوی دوو گوندی ئیمام عەباس سەرو و خوارو بە تەواوی وێران بوون . وێرانی ئەو دەڤەرە لە ڕادەبەدەر و ناوەندی بومەلەرزەکە لە ئەزگلەدا بوە . بە پێی گوتەی خەڵکی ناوچەکە بە هۆی وێران بوونی ڕێگاگەلی ئەو دەڤەرە و وێرانی لە ڕادە بەدەری ناوچەی سەرپێل زەهاو تا ئێستا هیچ گرووپێکی فریاکەوتن نڕۆشتوەتە ئەو ناوچە .
بەداخەوە لە زۆر شوێنی ئەو دەڤەرەدا سەرەڕای تێپەڕ بوونی ۲٤ کاتژمێر لە کارەساتی بومەلەرزە تەنانەت لۆریەک ئاو ، ڕەشماڵێک و… بە دەستی لێقەوماوان نەگیشتوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە خەڵکی لێقەوماو تەنانەت پەرداخێک ئاوی خواردنەوەیان لە بەردەست نیە چ بگات بە خواردن ،ڕەشماڵ و پێداویستیە سەرتاییەکان و دەوا و دەرمان و ئەمە پێداویستی سەرەتای ئێستای گەلی کوردە لەو دەڤەرەدا .
نەبوونی پلان و نابەرپرسیاری کاربەدەستانی دەسەڵات ، هەر وەها زۆربەی هێزەکانی هەیڤی سوور لە ڕێگای زیارەتکەرانی چلەی(اربعین) حسینی دان و بۆ یارمەتیدان بە زیارەتکەران خیمەگەل و ئامبوڵانسگەلی هەیڤی سوور لە شوێنی ڕووداوی بومەلەرزەوە دوورن و لە دەرەوەی سنورەکانی ئێران دان و بە ڕوونی جیاوازی دانانێک لە یارمەتیدان بۆ خەڵکی لێقەوماوی ئەو دەڤەرە دەبینرێت و ئەمە جێگای دەرد و ئازار و پەسەند ناکرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان