گیان لە دەست دانی ۱۵ کرێکار لە پارێزگای کرماشان لە شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون؛ لە پارێزگای کرماشان پانزدە کرێکار بەهۆی نەبونی ئەمنیەتی پیشەیی و کەرەستەی تایبەت  گیانیان لە دەست داوە.

لە شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا ۳۱۷ کەس برینداری پیشەیی راگەیەندراون کە لەم رێژەیە ۳۰٨ کەسیان پیاو و ۹ کەسیان ژن بوون، ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمێریاری رێژەی بریندارانی ساڵی رابردوو لەم پارێزگایە ۲۹۳ کەس بوون کە ۲٨۷ پیاو و ٦ ژن رێژەی بریندارەکان بون، بە پێی ئەم ئامارانە رێژەی بریندارانی ئەمساڵ لە سەدا هەشت بەرز بوەتەوە و زیادی کردووە.

بەهۆی نەبوی کەرەستەی تایبەت و راهێنانی پیشەیی و نەبونی دەزگای تایبەت بە چاوە دێری شوێنە پیشەییەکان و کەم تەرخەمی هەر ساڵە رێژەی بریندارانی روداوەکانی پیشەیی رو لە زیاد بون دەکات بەشێوایەک کە لە شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا ۱۵ کەس بونەتە قوربانی و گیانیان لە دەست داوە

کۆمەڵەی مەفی مرۆڤی کوردستان