کۆبوونەوەی ناڕەزایی کرێکارانی شارەوانی میاندواو

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ رۆژی شەممە ۲۰ی خەزەڵوەری ۱۳۹٦، کۆمەڵێک لە کرێکاران شارەوانی بەشی دووی قۆشاچای میاندواو کۆبوونەوەی ناڕەزاییان لە بەرابەری فەرمانداری ورمێ ڕێخست.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ئەم کرێکارانە بە هۆی وەرنەگرتنی ٦ مانگ کارانەی مانگانە و هەر وەها گۆڕانی ئێشوکاریان ئەو کۆبوونەویان ڕێخست بوو.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە؛ کرێکارانی بەشی ئەرک‌وئیشی ناوشارەکان لە شارەوانیەکاندا بە هۆی نەبوونی هێچ جۆرە پشتەوانەیەک  بۆ کار و پیشەیان و هەر وەها پێنەدانی پارە و کارانە لە لایەن شارەوانیەکانەوە و بەشدار نەبوونی پەیمانکاران لە دۆخێکی نالەباری ئابوریدان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: