کۆژرانی کچێک لە دێلۆڕان

بەپێی هەواڵی گەیشتو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی هەینی ۱۹ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری دێهڵۆڕان کچێکی تازە پێگەیشتو بەدەستی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی  ئەکوژرێت.

سەرەڕای روماڵکردنی ئەم روداوە لەلایەن میدیاکا دەوڵەتییەکانەوە جێگای روداوەکە و ئامانج و ناوی بکوژەکە تا ئێستا دیاری نەکراوە.
میدیاکانی سەربە دەسەڵات رایانگەیاندووە کە هێزەکای پۆلیس بەهۆی هەستیاری بابەتەکە هەمو هەوڵی خۆی خستووەتەگەربۆ گرتنی بکوژەکە و دوای ۲۴ کاتژمێر بە ناوبژیوانی رێش سپییەکانی ناچەکە بکوژەکە رادەستی پۆلیس کراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە بەهۆی یاساگەلی جیاکارانەی جنسیەتی لە حکۆمەتی ئێراندا و هەروەها کولتوری پیاو سالارانە و هەڵاواردانی ئایینی کە دژ بە ژنان پەیڕەۆ دەکرێت. توندوتیژی دژی ژنان بە پلان ویاسایی بەرێوە دەچێت.

بەپێی خوێندنەوەی رێکخراوەی سەلامەتی جیهانی، تندوتیژی کردەوێکە بۆ ئازارگەیاندن بە بەرانبەر و لسوکایەتی کردن و دەسدرێژی و لێدان و لەناوبردنی کلو پەل و سامان و کوشتن، ئەرواتە خانەی توندوتیژییەوە.

توندوتیژی ناو بنەماڵە لە باوترین جۆری توندوتیژییەکە کە لەناو ئەندامانی بنەماڵەدا ئەنجام ئەدرێت کە زۆرترین حاڵەت پیاوان بەرانبەر ژنان ئەنجامی ئەدەن و ئەمە بەرهەمی کلتوری سەردەستە و یاساگەلێک کە تایستاکە کاری پێدەکرێت نەیتوانیوە پێش بە توندوتیژی بگرێت و بگرە ئەویاساگەلە کە چەسپێندراوە لە بەرژەوەندی پیاواندایە و ئەمە وەئەکات کە ژیان ژنان بەرداوام لە مەترسیدا بێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان