بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە، کوڕێکی مێرمنداڵی تەمەن ۱۵ساڵ لەشاری “ئاشخانە”ی سەر بە خۆراسانی(شمالی) پەتی بەخۆی هەڵخست وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە ،ناوبراو لەکاتێکدا لەژووری نوستنەکەی پەتی بۆخۆی هەڵخستووە کە دایک وبابی لەماڵ نەبوون و تەیا منداڵی دراوسێکەیان کەهاوتەمەنی ناوبراوە ئاگاداری ووداوەکە بووەتەوە وپاشان برای گەورەکەی تێدەگەیەنێ وپاشان بنەماڵەکەی ئاگادار دەکەنەوە وهێشتا هۆکاری ئەم کارەساتە ڕوون نەبووەتەوە.
جێی ئاماژەیە ئاشخانە ناوەندی شارێکی ۱۱۰هەزارکەسییەو ولەمەودای ٤۵کیلۆمەتری ڕۆژئاوای بجنورد هەڵکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان