بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ۱۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی “مەحیەدین ئیبراهیمی” زیندانی سیاسی پێشووتری کورد وخەڵکی گوندی “ئاڵکاو”ی سەربە شاری شنۆ لەپارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بێکاری ڕووی لەکۆڵبەری کردبوو لەیەکێک لەناوچە سنوورییەکانی شنۆ بەهۆی تەقەی هێزەکانی پاسگای بێمزەڕەتە بریندار کراوە. وپاشن دەسبەسەرکراوە.
دەکوتری ناوبڕاو بە کەلەبچە وپێبەندەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە وپاش دووڕۆژ ڕەوانەی (قەرەنتینەی)ی زیندانی ورمێ کراوە وهەروەها ڕێگری لێکراوە کە پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بکات.
جێی بیرهێنانەوەیە “نورەدین ئیبراهیمی”برای ئەم کۆڵبەرە ، ڕێکەوتی ۱٤ی گوڵانی ۱۳۹۶ لەناوچەی سنووری شابتان لەکاتی کۆڵبەریدا لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەی لێکراو و کوژرا.

مەحیەدین ئیبراهیمی لەزیندانیانی سیاسی وپێشووتری کورد بووە کە خەزەڵوەری ۱۳۸۹ بەتۆمەتی “پێوەندی لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە وچەنددین ساڵ لەزیندانی ناوەندی ورمێ زیندانی تێپەڕاندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


