هەواڵەکان

مەرگی گوماناوی هاوڵاتیانی بۆکانی

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱٦ی خەزەڵوەر لاشەی پیاوێکی ٥۰ ساڵان لە کاتێکدا لە شەقامی ۲۰ مەتری بۆکان دۆزرایەوە کە بە هۆی هەڵواسینەوە گیانی لە دەستدابوو .

شەوی ڕابردوو هەر لەو شارەدا بە شێوەیەکی گۆماناوی جەستەی ژنێکی ۲۷ ساڵان لە شارۆچکە فەرهنگیان لە بۆکان دۆزرایەوە کە گیانی لە دەستدابو.
جێگای ئاماژەیە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ناوندی ئاگر کوژاندنەوە (اتشنشانی) شاری بۆکان ڕایگەیاندوە کە چوار شارۆمەند بە شێوازی لەو جۆرە گیانیان لە دەستداوە .

بەڵام ئەو ڕووداوانە تا ئێستا لە لایەن هێزەی ئنتزامی و پزشکی یاساییەوە ڕانەگەیاندراوە و لە ناسنامە ئەو کەسانە تا ئێستا ڕانەگەیاندراوە .
جێگای سەرنجە کە لە شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارەساتگەلێکی لەو چەشنە ڕوویانداوە بەڵام تا ئێستا ناوەندگەلی بەرپرسیارە نە ڕایانگەیاندوە و نە بە دواداچوونیان بۆ کردوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

بۆکان؛ شارۆمەندێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خوێندکارێکی کورد لە قەزوێن گیانی لە دەستدا

حکوومەتی ئیسلامی ئێران چەند شارۆمەندی کوردی دەسبەسەر کرد