گردبوونەوەی  کرێکاران وفەرمانبەرانی شارەوانی سەوڵاوا بەهۆی وەرنەگرتنی ۷مانگ مووچەی پاشەکەوت ودوو ساڵ نیوو زێدەکاری

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەوڕۆ دووشەممە ۱۵ی خەزەڵوەر تاقمێک لەکرێکاران وفەرامانبەرانی شارەوانی سەوڵاوا بەنیشاندانی ناڕەزایەتی لەهەمبەر پێنەدانی ۷مانگ مووچەی پاشەکەوت و دووساڵ ونیوو زێدەکاری(اضافەکاری)، بەرانبەر بینای ناوەندی شارەوانی ئەم شارە گردبوونەوەی ناڕەزامەندی خۆیان گەیاندە گوێی بەرپرسانی پێوەندیدار.

کرێکاران وفەرمانبەرانی ناڕازی ڕایان گەیاند؛ ئێمە حەوت مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە و بۆبژێوی ژیان و کرێی خانوو کێشەمان بۆساز بووە.

یەکێک لەکرێکاران کەنەیویست ناوی ئاشــکرا ببێ بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوت: وەرزی سەرما پێگەیووە ومن هێشتا نەمتوانی بۆ ۵منداڵەکەم جلوبەرگ( پوشاک)ی زستانی دابین بکەم .

کێشەی ئابووری وپێنەدانی بەکاتی مووچەی کرێکاران وفەرمانبەرانی شارەوانییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە کێشەیەکی بەرچاو، کە تائەم چرکە ساتە بەرپرسانی پێوەندیدار بەوادە وبەڵێنی بۆش و ناڕاست هەوڵ دەدەن کە کرێکاران بێدەنگ بکەن و ئەوان ناچار بکەن لەکارەکانی شارەوانییەکان بەردەوام بن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان