موحەمە نەزەری پاش ۹۹ رۆژ کۆتایی بە مانگرتن هێنا

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: موحەممەدی نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی رەجایی شار پاش ۹۹ رۆژ مانگرتن و پاش چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆتایی بە مانگرتن هێنا.

موحەمەدی نەزەری پتر لە۲۴ ساڵە دەست بەسەر کراوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حزبێکی رۆژهەڵاتی و بە هۆی نواندنی توندو تیژی و پشت گوێ خستنی داواکاریەکانی دەستی دابووە مانگرتن کە لەو مەودایەدا بە هۆی نارەباری باری تەندروستی رادەستی نەخۆشخانە کرا, بەڵام کۆماری ئیسلامی هیچ وڵامێکی بە داواکاریەکانی نەداوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ بایەخێک بۆ مرۆڤایەتی و گیانی بەند کراوان دانانێت و لە هەمبەر داواکاریەکان هیچ هەڵوێست و وڵامێک ناداتەوە.

موحەممەدی نەزەری لە پەیامێکدا دەست خۆشی لە هەمو ئەو کەس و لایەن و چالاکانە کردووە کە لەم مەودایەدا یاریدەری بوون و پشتیان چۆڵ نەکرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان