دەیان هەزار بێکار ۲۰ هەزار توشبو بە مادە هۆشبەرەکان هەڕەشێکی گەورەیە لەسەر پارێزگای سنە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: نەبونی هەلی کار و بێکاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکات توشبونی هەزاران گەنجی کورد بە مادە هۆشبەرەکان بووەتە مەتەرسیێکی گەورە لەسەر کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان.

بەپێی بەدواداچونی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ رێژەی بەرزی بێکاری لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێوەندی راستەوخۆی هەیە لە سەر توشبونی گەنجان بە مادە هۆشبەرەکانەوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیء پارێزگی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ۲۰ هەزار توشبوی بە مادەی هۆشبەری هەیە.

ئەم ئامارانە لە حاڵێکدا بڵاو دەبێتەوە رێژەی زۆری بێکاری گەنجانی رۆژهەڵاتی بووەتە کێشێکی گەورەی کۆمەڵایەتی و وای کردووە گەنجانی کورد لە جێگای رویشتن بۆ سەر کارگەو و شوێنە پیشەییەکان رو بکەنە قاوەخانەکان و کێشانی جگەرە و قلیان و پاشان دەرفەت بۆ توشبونی مادە هۆشبەرەکان خۆش کردووەو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیش هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری لاوانی کورد نادەن و بگرە چالاکانی سیاسی و مەدەنی ئەمە وەک پیلانێکی دەسەڵات دائەنێن بۆ ئەوەی کۆمەڵگای رۆژهەڵات بەرەو هەڵدێری کۆمەلایەتی ببەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان