بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وڵاتانی ئێران و تورکیا بە پلانێکی هاوبەش هێزە دژبەرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کردووەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.
بە پێی زانیارییەکان باڵەفرە سیخورییەکانی ئێران لە ناوچەکانی ئاسۆس دەستیان داوەتە سیخوری و دیار کردنی شوێنی مانەوەی هێزەکانی رۆژهەڵات و پاشان باڵەفرەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە بۆردمانی ئەو ناوچانە.
جێگای ئاماژەیە وەک هەمیشە بەرپرسانی باشوری کوردستان لە ئاست ئەو هێرشانەی ئێران و تورکیا بێ دەنگییان نواندووە و هیچ کاردانەوێکیان پیشان نەداوە.
شایانی باسە کەباڵەفرە شەڕکەرەکانی تورکیا 6 نوامبەری پاریش کوێستانەکانی ئاسۆسی بۆردمان کردبو، ناوچەی ئاسۆس لە دەرەوەی بازنەی پاراستنی هەرێمەکانی میدیایە و هێڵی سنوری نێوان باشور و روژهەڵاتە و لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی یەکیەتی نیشتمانیدایە و ئەمە یەکەم جارە ئەکەوێتەبەر هێرشی ئاسمانی هێزەئاسمانییەکان.
ناوەندی هەواڵی فورات لە وتووێژێک لەگەڵ فەرماندارانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵات ناسران بە یەرەکە ئەوەی خستەرو کە ئەم هێرشە بە شێوازێکی هاوبەش ئەنجام دراوە و باڵەفرە سیخورییەکانی ئێران بە کۆکردنەوەی زانیاری لە ناوچەکە زانیاری و جێگای مانەوەی هێزەکانمانی بە تورکیا داوە و پاشان باڵەفرەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە بۆردمانی ناوچەکە.
جێگای تێرامانە کە تا ئیستا بەرپرسانی دەسەڵاتی باشوری کوردستان و حیزبەکانی باشور هیچ کاردانەوێکیان لەمەڕ ئەم هێرشانەی تورکیا نیشان نەداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
نامەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لەخەڵک دژبە دەسبەسەری مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاری
-
بە هۆی مەترسی گیانی رۆژنامەنووسانی کەرکووک لەو شارە کۆچ دەکەن