گواستنەوەی سەرلەنوێی محەممەد نەزەری بۆ زیندان سەرەڕای پێویستی درێژەی چارەسەری پزیشکی

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، محەممەد نەزەری لە۹۶مین ڕۆژی مانگرتن لەخواردنی تەڕ وپاش چوار ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانە،پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ پێنجشەممە،۱۱ی خەزەڵوەر، بەپێچەوانەی ڕاای پزیشکی چارەسەر گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شار.

محەممەد نەزەری هێشتا لەمانگرتن لەخواردندایە ودۆخی تەندرووستی ناوبراو لەژێر مەترسی گراندایە.

گەڕانەوەی سەرلەنوێی ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد بۆ زیندان لەکاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە پزیشکی چارەسەر جەختی کردبوویەوە کەپێویستە محەممەد نەزەری لەنەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری وچارەسەری پزیشکی دا بمێنێتەوە،گەرچی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ ئەم مژارەدا ڕەزامەندیان دەربڕیووە بەڵام لەسەر ئیزن وداوای ڕایەدارانی ئەمنییەتی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنەخۆشخانە هێنرایە دەرەوە وگەڕێنرایەوە بۆ زیندان.

محەممەد نەزەری ۹۷ڕۆژە کەدژ بەحوکم زیندانی درێژخایەنی خۆی دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن وخوازیاری پێداچوونەوەی سەرلەنوێی دۆسیەکەیەتی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپێناو محەممەد نەزەری بەتەواوەتی نایاسایی ودژە مرۆیی دەزانێ وخوازیاری ئازادی بەخێرایی ناوبراوە.

کۆمـەڵــەی مافــی مرۆڤــی کوردســـــــــــتان