مەحمود ساڵحی لە بەشی چاوەدێری تایبەتی نەخۆشخانە خەوێندرا

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەمڕۆ جومعە ۱۲ خەزەڵوەری ۱۳۹٦، پاش نالەباری باری تەندروستی مەحمودی ساڵحی بەندکراوی سیاسی کورد، لە بەندیخانەی سەقزەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ئەو شارە دەگواسترێتەوە ولە بەشی چاوەدێری تایبەت دەخەوێندرێت.

مەحمود ساڵحی چالاکی کرێکاری کورد، بە هۆی نەخۆشی دڵ، زەختی خوێن، چیامانی زرپ کە لە هۆڵی بەندیخانە رێژەی نەخۆشیەکانی روو لە زیاد بونی کردووە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەقز دەگواسترێتەوە و لە بەشی دڵی نەخۆشخانە دەخرێتە ژێر چاوەدێری تایبەت.جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە کێشەی سەرەکی موحەممەد ساڵحی کێشەی گورچیلەیە کە لە حەوتویەکدا پێویستی بە دوجار دیالیز هەیەو نەبونی دیالیز کێشەی زۆر گەورە بۆسەر ژیانی ناوبراو دروست دەکات.

ئەم چالاکە کرێکارییە رۆژی شەممە ۶ی خەزەڵوەر کاتێک کە لە نەخۆشخانە پاش نەشتەرگەری دیالیز مرەخەست دەکرێت، لە رێگای گەڕاندنەوە بۆ ماڵی خۆی لە لایەن هێزە مەدەنیەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سەقز دەست بەسەردەکرێت و بۆ بەسەر بردنی حوکمی یەک ساڵ بەندیخانە رادەستی بەندیخانەی شاری سەقز دەکرێت.

پاش دەست بەسەر کردنی ئەم چالاکە کرێکاریەی کورد، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە هۆی نەبونی توانای سەرکردنی بەندیخانە و خراپی باری تەندروستی ناوبراو، داواکاری ئازادی بەبێ بەرانبەری ئەم بەندکراوە لە لایەن دەزگای دادپەروەری کۆماری ئیسلامیەوە بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان