بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کرێکارانی شارەوانی ناوچەی ۲و۳ شاری سنە باس لە پێنەدانی مووچەی پاشەکەوتی ۳مانگەی خۆیان دەکەن.
بەکوتەی کرێکارانی ناڕازی،بەرپرسانی شارەوانی هۆکاری پێنەدانی مووچەی کرێکاران دەگێڕنەوە بۆ نەبوونی بووجە کەچی مووچەی کرێکارانی فەرمی مانگانە ولەکاتی خۆی دەدرێ بەڵام مووچەی کرێکارانی گرێبەستی ۳مانگە پێیان نەدراوە.وئەمەیش کێشەی زۆری لەسەر ژیانی خاوخێزیان پێک هێناوە وسەرەڕای بەدواداچوون وسەردانی ئەم کرێکارانە بۆ پارێزگا وقایمقامەتی کەسێک وڵامی پێنەداونەتەوە.و ناڕەزایی دەربڕینەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان