پاش ۹۳ ڕۆژ مانگرتن لە خواردنی “محەممە نەزری” ئیزنی چاوپێکەوتن لە گەڵ پارێزەرەکەی نادرێت

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، “محەممەد نەزری” پاش ۹۳ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە زیندانی ڕەجایی‌شاردا ئێزنی پێنادرێت کە چاوپێکەوتنی لە گەڵ پارێزەرەکەی هەبێت.

بەپێی سەر چاوەیەکی باوەڕپێکراو پارێزەری محەممەد نەزری ڕایگەیاندوە کە بۆ بەدوواداچوونی ئیش و کاری یاسای ناوبراو پێویستە کە نەزەری بەڵگەیەکی پارێزەرەکەی واژۆ بکات، بەڵام کاتێک پارێزەری نەزەری بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەندیخانەی ڕەجای‌شار دەکات لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە ئیزنی چاووپێکەوتنی لە گەل بریکارەکەی (محەممەد نەزەری) پێ نادرێت و تەنانەت بەرپرسانی زیندان دەڵێن ، بە مەرجێک ئێزنی واژۆکردنی ئەو بەڵگەیە دەدەن کە نەزەری کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن بێنێت .

لە لایەکی دیکەوە لە ژێر زەخت و گوشاری کاربەدەستانی بەندیخانە و دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران پزیشکی بێهداری زیندان ئیزنی ئەوەی نیە کە سەردانی ناو زیندان بکات و کنتڕۆڵی دۆخی تەندرووستی نەزەری بکات .

هەرلەم پەیوەندیەدا یەک لە هاوبەندیانی نەزەری ڕادەگەیەنێت کە بە پێی گوتەی پزیشکی بەندیخانە هەر دەم ئەگەری جەڵدەی دڵ لە سەر نەزەری هەیە و ئەگەر واز لە مانگرتن نەهێنێت تا دوو حەوتووی دیکە کۆتای بە ژیانی دێت کە ئەمە لە حاڵێکدایە بە گوتەی هاووبەندیەکانی، دۆخی تەندروستی ناوبراو هەر ئێستا زۆر نالەبارە و ئەگەری هەر کارەساتێک لە ئارادایە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: