دایکی رامینی حوسەین پەناهی رایگەیانووە سبەینێ وەکو نارەزایەتی دژبە له سيداره دانى كووڕەکەی ئاگر لەجەستەی خۆی بەر دەدات
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردوستان؛ دایکی رامین حوسەین پەناهی رایگەیاندووە رۆژی یەکشەممە ۷ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۹ی بەیانی لە بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتی دژبە بڕیاری لە سێدارە دانی رامین حوسەین پەناهی لە بەرانبەر دەزگای ئیتلاعاتی شاری سنە دەیهەوێت ئاگر لە جەستەی خۆی بەر بدات.
لەم کاتەدا رێکخراوی پشتگیری لە مافی کۆمەڵایەتی، سیاسی و یاسایی رامین حوسەین پەناهی خوازیاری کۆبونەوەی خەڵک لەو شوێنە بوون بۆ پشتگیری لەم بنەماڵە و پێش گرتن لە خۆسوتاندنی دایکی رامین، ناسراو بەدایە شەریفە بوون.
رامین حوسەین پەناهی لە بڕواری ۱ی پوشپەڕی ۱۳۹۶ بە هیوای چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بەرەو سنە بەڕێ دەکەوێت کە لەو شارەدا دەکەوێتە نێو بۆسەی هێزەکانی سپا و بەر دەستپێکی گولە دەکەوێت و دەست بەسەر دەکرێت.
سەرەڕای ناڕەزایەتی وبەدوادا چونە چڕەکانی بنەماڵەی رامین بە مەبەستی بەدواداچونی بارودۆخی رۆڵەکەیان حەوتوی پێشوو لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتەوە پێیان دەوترێت کە رامین بەم زوانە لە سێدارە دەدرێت. هاوکات شەپۆلێکی دەستبەسەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەی رامین بەڕێوە چووە.
ئەم شێوازەی هەڵسوکەوتی بەرپرسانی ئەمنیەتی ئێران وەکو ئەشکەنجەی باوک و دایک و ئەندامانی بنەماڵەی چالاکانی سیاسی بە شێوازی تەواو و ئامانجکراو لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بۆ تەمێکردنی چالاکانی سیاسی کورد بەڕێوە دەچێت، ولە بڕێک شوێندا بوەتە هۆی گیان لەدەست دانی ئەندامانی بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی.
ئەم ئەشکەنجە و ئازارە دەرونی ورۆحییەی بنەماڵە تا شێوەی زۆر لە رادە بەدەر لە کوردستان بەدی کراوە.
هاوکات تیرۆری ئەشرەف برای رامین حوسەین پەناهی، سزای سێدارە بۆ رامین حوسەین پەناهی وبەندیخانەو ئەشکەنجەی رۆڵەکانی بنەماڵە و وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی ئەمنیەتی، دایکی رامینی وا لێ کردووە کە دوایین هەوڵی خۆی کە تەنها لاشەی ئازار چەشتوو نەخۆشی خۆیەتی، بەکار بهێنێت و بە مەبەستی شڕۆڤەی ئەوپەڕی بێ عەدالەتی و زۆرداری حاکمانی ئێران کاتژمێر ۹ی بەیانی لە بەردەم بنکەی هەواڵنێری (ستاد خبری) شاری سنە ئاگر لە جەستەی خۆی بەر بدات.
کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان