ئێعدامی زیندانییەک لەپێش چاوی گشتی خەڵک لەشاری خۆی

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۵ی سەرلەبەیانی زیندانییەک لەگۆڕەپانی قەمساڵ(کشتووکاڵ)ی شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپێش چاوی گشتی لەسێدارە درا.ئەم کەسە بەتاوانی دەسدرێژی(تجاوز بەعنف)ئێعدام لەپێش چاوی گشتی بەسەردا سەپێنرابوو.

ئەم زیندانییە سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادەبوونی دادستان، بەرپرسانی قەزایی وئینتزامی شاری خۆی لەسێدارە درا.ناونیشانی ئەم زیندانییە ئێعدام کراوە لەلایەن بەرپرسانی قەزاییەوە ڕانەگەیەندرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان