دەست بەسەردا گرتنی کەرەستەی کاسبکارانی کورد لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە چەند رۆژی رابردو، لە شارە کانی «دێلوڕان» و «کەنگاوەر» و «پاوە» کەرەستەی کاسبکارانی کورد دەستی بەسەردا گیراوە و تڕۆمبێلەکانی هەڵگری کەرەستەکان، بۆ پارکینگ گواستراونەتەوە وکاسبکارەکانیش لە لایەن هێزی ئێنتزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەرکراون.

لەدێلوڕان کەرەستەی کاسبکارێک بە نرخی ۹۰ میلیۆن ریاڵ دەست بەسەر وتڕۆمبێلی کاسبکارەکە بۆ پارکینگ گواستراوەتەوە.

هەروەها لە شاری پاوە کەرەستەی کاسبکارێک بە نرخی ۵۹۰ میلیۆن ریاڵ دەستی بە سەردا گیراوە، لە کەنگاوەر چوار تڕۆمبێل هەڵگری کەرەستەی کاسبکارانی کورد بە نرخی یەکو نیو میلیارد ریاڵ دەستی بەسەردا دەگیرێت، کۆی گشتی نرخی ئەو کەرەستانەی دەستی بەسەردا گیراوە دەکاتە دوو میلیاردو سەدو هەشتاد میلیۆن ریاڵ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: