گیان لە دەست دانی ژنێک بەهۆی ئاگر بەردان لە جەستەی خۆی لە شاری پاوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان شەوی ڕابردوو جومعە ۲٨ی رەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی ژنێک بەناوی “فانوس عەزیزی” چەن رۆژ لەوەو پێش ئاگر لە جەستەی خۆی بەر دەدات و بە هۆی رێژەی زۆری برینەکانی لە نەخۆشخانەی شاری پاوە گیانی لەدەست دەدات،ناوبراو دانیشتوی شارەدێی “بانەوەرە”سەر بە ناوچەی باینگانی شاری پاوەیە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار پشت راستی کردەتەوە کە ناوبراو بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆ کوشتن.
خۆ سوتاندن یەکێک لە شێوازە کانی زرپ و ئازارداری دەر بڕینی نارەزایەتیی دژ بە توندو تیژی وناعەدالەتیەکان دژ بەژنانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان