موحەممەدی نەزەری ٨۳هەمین رۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردن تێدەپەڕێنێت

بە پی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ موحەممەدی نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد پاش رۆژێک خەواندن لە نەخۆشخانەی خومەینی لەشاری تاران بۆ بەندیخانەی رەجایی شار دەگواسترێتەوە.

بە وتە سەرچاوەیەک لە نێو نەخۆشخانە وئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە، زەختی خوێنی مۆحەممەد نەزەری لەماوەی ٨رۆژدا دابەزیوە بۆ سەر ٦ولێدانی دڵی ناهاوسەنگ بووەو زۆرتر لە ۲۵ کیلۆ لە کێشی دابەزیوە، ناوبراو هێزی قسەکردن وجوڵەی بە توندی دابەزیوە.

ئەم بەندکراوەی کورد بیستو چوارەمین ساڵی لە بەندکردنی تێ دەپەڕێت ناوبراو داواکارێ پێراگەیشتنی دۆسیەکەی وبەڕێوە بردنی خاڵەکانی ۱۰ و ۹۹ و ۱۲۰ و ۷۲٨ لە یاسای تەمێکاری ئیسلامی نوێیە.

محەممەد نەزەری بەهۆی نەخۆشی دڵ وئارترۆزی گەردنەوە لەئازاردایە، ناوبراو دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە. بەهۆی مانگرتن لەخواردنەوە کێشی دابەزیووە وبەهۆی پەستانی خوێن ونەخۆشییەکانییەوە، مەترسی گیانی ڕۆژانە هەڕەشەی مردنی لێدەکات.

محەممەد نەزەری کوڕی حەمدوڵا لەدایکبووی ساڵی ۱۳۵۰هه‌تاوی، لەساڵی ۱۳۷۳ لەشاری بۆکان بەتۆمەتی هاریکاری یەکێک له‌حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردستانییەکان دەسبەسەر وئێعدامی بەسەردا سەپێنرا، ئەم حوکمە پاش تێپەڕینی ۵ ساڵ داشکا بۆ زیندانی تاهەتایی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەستپێکی مانگرتنی موحەمەد نەزەریەوە هەتاکوو ئێستا دوو بەیاننامەی بۆ پشتگیری لە داوا رەواکەی ئەم بەندکراوە کورده، بڵاو کردووتەوە و به گوێ هه‌ڵێنانی داوە بە کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەرپرسیاریەتی ژیانی موحەمەد نەزەری لە ئەستۆی ئەوانە و ئەبێت داخوازیە یاسایەکانی ناوبراو هەرچی زووترە جێبەجێ بکردرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان