به پێی راپۆرتی کۆمهڵهی مافی مرۆڤی کۆردستان: کۆمهڵێک له پەنابەرانی کەمپی «کێست گۆی» وڵاتی دانمارک بە هۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە لە کەمپی داخراو دان بە بێ ئەوەی مافی نیشتەجێ بوون وەرگرن یا وەڵامیان بدرێتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆسیەکەیان چەند ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتوە ئێستا لە دۆخێکی خراب دان.
داواکاری ئەوان لە وڵاتی دانمارک و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەوەیە دۆسیەی پەناخوازیان بەدواداچونی بۆ بکرێت.
کۆمهڵهی مافی مرۆڤی کۆردستان