هەواڵەکان

لە ۱۶ شارەدێ وبەدەیان گوندی سەر بە شاری ئامەدی باکوری کوردستان هاتووچۆ قەدەغە کرا

بە پێی هەواڵی کومەڵەی مافی مرۆفی کوردستان؛ سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای شاری ئامەد لە ۱۶ شارەدێ و دەیان گوند هاتووچۆ قەدەغە راگەیاندراوە.

ئەو شارە دێ و گوندانە بریتین لە: شارەدێکانی بوداک، دالیجا، تەپە، تورەلی، کاباکایا، کوتلو، ئۆیوکلو و گوندەکانی هەڤسەلبەی، کالبۆگی، ئالاتاش، کالکانلی،باکانلار، حەجی جەمیل، ئەسەنلی، چایلارباشی، گۆچەر، کەرپیچۆرەن و چاناکی سەربە لیجە، شارەدێکانی موتلوجا و شاگەلدیی سەربە هەزرۆ، شارەدێکانی چالدەرە، دۆلاپلیدەرە و داغجیلار و گوندەکانی ئوجدیرەک، ئەرگەچیتی، کایابەگی و ئەرکەنجیلار سەربە فارقین و هەروەها شارەدێکانی چوکورجا، دەمیرلی، دوزجە، تاشکۆپروو و گوندەکانی زومورودلو، کەجیڤەرەن، یوکاری پۆلات، ئاشاگیپۆلات، مەڤیکی سەربە پاسوور.

هۆکاری قەدە غە کردنی هاتووچۆ لەم ناوچانە دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی سوپای تورکیا لە شارۆچکەو گوندەکانی ئامەدی سەر بە باکوری کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

دەسبەسەری وکوشتنی گەنجێکی کوردی یارسانی

بەردەوامی گرتنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن حکومەتی تورکیا: ۲۲ کەسی تر دەستبەسەر کران

تێهەڵچوونی سەرلەنوێی شارەوانی مەریوان بەهۆی زبڵەکانی ئەو شارەوە لەگوندەکانی ڕەشەدێ وسەڵەسی