بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی کوردستان؛ سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ ڕەزبەر ی ۱۳۹٦، نۆ شارۆمەندی بەهایی لە شاری کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
ناوی شارۆمەندانی دەسبەسەر کراو بەم جۆرەیە: «پەیمان قەیامی، عزەتۆڵا شەهیدی، فروزان ئەمینی، نەعمەتوڵا شادابی، سینۆ ڕەسوڵی، ئەمیر کەدیوەر، کامبیز مۆرادیپوور، سپیدە ئەحراری و ئەمرۆڵا ئیسلام»
عەزتۆڵا شەهیدی و فروزان ئەمینی باوک و دایکی ئایقان شەهیدی لە بەندکراوانی بەهایی پێشوون کە لە سەرەتای زستانی ۱۳۹٥ پاش ٥ ساڵ زیندان ئازاد کرابوو.
ئەم شارۆمەندانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماڵی خۆیاندا دەسبەسەر و پاشان ماڵی ئەم کەسانە بە وردی پشکێندرا و تا ئێستا هۆکاری دەسبەسەری ئەم شارۆمەندانە ڕوون نەبوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان