بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەمڕۆ ۲٦ی رەزبەر موختاری (دهیار) گوندی شێخ زەردە ئاماژەی بە گرفت و کەمو کوڕیەکانی گوندەکە کردووە کە بریتین لە:
۱- نەبونی ئاوی بۆری پاک وخاوێن لەم گوندە.
۲- جێگای کەم بۆراهێنانی خوێندنگای گوندەکە وسەرەڕای رو لەزیاد بوونی دانیشتوانی گوندەکە.
۳- کۆکردنەوەی پاشماوە و زبڵی گوندەکە، کە ئەویش هەندێ کات بە کۆمەڵ کۆ دەکرێتەوە.
٤- نەبونی بنکەی تەندرووستی کە گرفتگەلێکی زۆری لە ماوەی ئەمساڵدا درووست کردووە وگوندنشینەکان بۆچارەسەری کێشەکانیان رو لە بنکەکانی تەندروستی گوندەکانی دراوسێ دەکەن.
۵- هەبوونی رێگای هاتوچۆی گوندە لە بەر رێگای لافاو وبەبۆنەی راستاندنی گوندەکە لە بناری شاخدا لە کاتی باران باریندا دانیشتوانی گوندەکە روبەڕوی گرفت گەلێکی زۆر دەبنەوە ونەبونی بوجەی تەرخانکراوی پێویست بۆ دهیاری گوندەکە بۆ چاکسازی رێگاکان.
٦- شەبەکەی لاوازی ئۆپراتۆرو موبایل.
گوندی شێخ زەردە دەکەوێتە ناوچەی مێرگۆ لە دورگەی سیلوانا و لە ۵۷ کیلۆمەتری شاری ورمێ دایە. بە پێی دوایین سەر ژمێرییەکان دانیشتووانی گوندەکە بریتین لە ۳٦٤ کەس و٨۰ بنەماڵە لەم گوندەن کە بژێوی ژیانیان لە رێگای جووتیاری و ئاژەڵداری بە دەست دێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان