بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرپرسی یەکێک لە قوتابخانەکانی چڕداول لەڕێی (سیم)ی کێبڵەوە قوتابیان ئازر وئەشکەنجە دەدات.
بەگوێرەی هەواڵەکە؛ ئەوڕۆ ۲۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی وێنەی تاقمێک لەقوتابیانی یەکێک لەقوتابخانەکانی شاری چڕداول بڵاو بویەتەوە. لەم وێنانەدا ئاسەواری تەمبێی جەستەیی گران لەڕێی کەڵک وەرگرتن لە سیمی کێبڵ لەسەر جەستەی قوتابیەکان بەرچاو دەکەوێ.
لە ئیزن نامەی جێبەجێکردنی قوتابخانەکان لەمەڕ بابەتی تەمبێ،لەماددەی ۷۴و ۷۵ لەسەر تەمبێی قوتابیان جەخت کراوە وهەڵبەت ماددەی ۷۷ ڕێگری لە تەمبێی جەستەی مامۆستاوبرپرسانی قوتابخانەکان گرتووە.بەڵام بەهۆی نەبوونی سیستەمی چاودێری و هەبوونی گومان لەئیزن نامەکە،تەمبێ وئەشکەنجەی قوتابیان بەردەوام لەقوتابخانەکان دێتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


