ئاگرکەوتنەوه لە باغاتی تیکاب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ شەو ۲٥ ڕەزبەری ۱۳۹٦ هەتاوی لە باغەکانی گوندی “قەربڵاغی” ناوچەی تەختی سلێمانی شاری تیکاب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەگرکەوتەوە و زەرەرو زیانێکی زۆر بە ماڵومڵکی هاووڵاتیانی ئەو گوندە گەیشت .

لەم پەیوەندیەدا بەڕێوەبەری شۆرای هاواهنگی قەیرانی شاری تیکاب گوتی: سەرەڕای ئاگرکەوتنەوە لە باغکانی ئەو گوندە کە بوو بە هۆی سووتانی بەشێکی زۆر لە دارگەلی سێو ، شێڵانە ، گیلاس و.. زەرەێک ٥۰۰ ملوێن ڕیاڵی لە باغاتی گوندنشیان کەوت و ۱/٥ هەکتار لە باغاتی ئەو ناوچەیە لە ئاگردا سووتان و بە هۆی هەڵکردنی باوە ڕێژەی زەرەر و زیانەک زۆرتر و چوار سەعات کاتی خایاند بۆ ئەوی ئاگرکە کۆنتڕۆڵ بکرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان