قەسری شیرین/تەقینەوەی مین برینداری لێکەوتەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەوڕۆ دووشەممە ۲٤ی ڕەزبەری ۱۳۹۶، لەقەسریی شیرین «لەدەورووبەری پاسگای بورج ئەحمەدی سەربە سنووری خوسرەوی» یەکێک لە کەسانی ستافی خاوێن کەرەوەی مین بەناونیشانی بیژەن قوربانی بەهۆی تەقینەوەی مین بەگرانی بریندار بوو.

کەسی بریندار، کاتی پیشکردنی بۆڵدۆزێر لەناوچەی سنووری قەسری شیرین بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەر و ڕوومەت وپێ ودەستی چەپی بریندار دەبێت.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستە ۸ ڕووداوی تەقینەوەی مین لەقەسری شیرین هاتۆتە ئاراوە کەبەهۆی ئەم تەقینەوانە ٤کەس بریندار و ۱۰ سەر ئاژەڵ لەناودەچن و ۸ سەر ئاژەڵیشی دیکەیش بریندار دەبن.

لە ۶ مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ۲٤هاوڵاتی کورد وکارمەندێۆکی خاوێنکەرەوەی مین بەهۆی تەقینەوەی مین تووشی شەپۆلەکانی بوون یان بریندار بوون وهاوڵاتییەکیش گیانی لەدەست داوە.

جێژنی خاوێنکردنەوەی ۷۰۰ هەزار هێکتار لەزەوییە مین ڕێژکراوەکانی کرماشان ڕێبەندانی ساڵی ۹۱ بەئامادە بوونی بەرپرسانی هێزە چەکدارەکانی حکوومی بەڕێوەچوو بەڵام بەو حاڵەشەوە لەو کاتەوە تائێستە دەیان جار تەقینەوەی مین لەشوێنە خاوێن کراوەکان هاتۆتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان