بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لە ٢٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوییدا کرێکارێکی ئیزوگام کار لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی ناسراو بە “مەسکەن مێهر” له روانسهر بە هۆی کەوتنەوە خوارەوە لە سەربان گیانی لە دەست داوە .
لە زاری شایەدحاڵانی ئەو ڕووداوە زانراوە ئەو کەسە هاووڵاتی گوندی “سەیارانی ناراو” شاری جوانڕۆ بوە .
پێویستە باس بکرێت ڕووداوی نەخوازراو لە ئێراندا بە هۆی لەبەرچاونەگرتنی پێداویسەییەکانی تەندروستی لە شوێنی کاردا ڕۆژانە ڕوودەدەن و گیان لەدەستدانی ئەم ڕووداوانە ئامارگەلێکی زۆری هەیە .
لە ساڵی ڕابردوودا ۱٨۹۱ کەس ڕاگەیەندراوە کە تەنیا ۱۲۰ کەسیان لەژێر پشتیوانی بیمەی کاردا بوون و خزمەتگوزارییەکان لە دوای ڕووداوی کارەوە بۆ ۹۰ لە سەدی قوربانیان دەست نادات . مەرجی توند وتۆڵی و بەرگری لەناوکاردا هۆکارێکی گرینگە بۆ ئەوەی کەمترین ڕێژەی قوربانی هەبێت .
بەڵام وەزارەتی کار لە چاوەدێری شوێنی کارەکاندا چاوپۆشی لە زۆر ڕێنمایی کاری دەکات . لە شوێنی کاردا هەبوونی کەرەستەی پێویست وەکو پشتوێنی سەلامەت و ڕاگری پێویست لە شوێنەبەرزەکاندا بۆ داربەست و کڵاو و بۆڕی و جیهازی هەناسەکێشانی پێویست لە کارگەکاندا بۆ ڕاکێشانی تەپوتۆز و هەوای پیس و کەمکردنەوەی کاریگەری بۆن و بەرامەی کیمیایی کە دەبێنە هۆکارگەلی سەرەکین و مەترسین بۆ گیان و ژیان و پەککەوتنی کرێکار پێکدێنن.
خەمساردی لە شوێنی کاردا بۆ پارێزگاری لە گیانی کرێکار دەبێتە هۆی کورت هێنانی تەندروستی و تێچوی گیانی بۆکرێکاران و زەرەی ئابوری لێدەکەوێتەوە.
کومەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان