بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ڕۆژی ۱۹ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹٦ هەتاوی ، شۆفێرێکی کورد خەڵکی گەڕەکی کەریمئاوای سەقز بە هۆی تەقەی هێزە ئنتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای سەقز- دیواندەرە گیانی لە دەستدا.
بە پێی هەواڵی کۆڵبەر نیوز، شۆفێری ئۆتۆمبیلی” سەمەند” لە ڕێگای نێوان دیواندەرە -سەقز لە نیزیکی گوندی “زەفەراوا” بە هۆی ئەوەی کە هێزە ئنتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گومانیان هەبوو ئەو ئۆتۆمبیلە کەلوپەلی نایاسایی تێدایە تەقەیان لێکرد و گوللە لە مێشکی شۆفیرەکە درا و لە ئاکامدا ئەو ئۆتۆمبیلە لە بارهەڵگرێک دەدا و ئۆتۆمبیلەک ئاگر دەگرێت و دەسووتێت .
بەرپرسان و هێزە ئنتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیواندرە ئەم کارەساتە وەک ڕووداوێک ئاسایی هاتوچو دەخەنە بەرباس ئەمە لە کاتێکدایە کە کەسانێک ڕووداوەکەیان دیوە و لە نیزیکەوە ئاگاداری ئەو کارەساتە بوون ڕاشکاوانە دەڵێن کە ڕاستەوخۆ تەقە لە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلە کراوە بە بیانوی ئەوی کە هەڵگری کەلوپەلی نایاساییە .
ڕێژەی کوژران و بریندارانی کۆڵبەری تا ئەمڕۆ دووشەممە ۱۹/۷/۱۳۹٦(۱٤۱ کەس) بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


