کۆبوونەوەی بنەماڵەی ۲ کۆڵبەری کوژراوی شاری بانە.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ۲۲ی رەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوی بنەماڵەی دوو کۆڵبەری کوژراوی شاری بانە کە مانگی پێشو بە دەستپێکی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لە دەست دا لە بەردەم دەزگای دادوەری هێزە چەکدارەکانی شاری سنە کۆ بوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی.
بنەماڵەی کۆڵبەرە کوژراوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەم دوکەسە هیچ شتوومەکی نایاساییان پێ نەبووەو بە بە شێوازێکی بێ بەزەییانە و بە پێکانی راستەوخۆ لە بەشی سەریانەوە کوژراون.
لە دوایی کوشتنی کۆڵبەران لە شاری بانە وشارەکانی تری رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبونەوەی ناڕەزایەتی بە بێ توندووتیژی بەڕێوە چوو بەڵام هێزە ئەمنیەکان بە شێوەیەکی تووندوتیژانە وڵامی جەماوەریان دایەوەو بەو هۆیەوە زۆر کەس گیراون وبریندار کراون و تاکوو ئێستا هیچ وڵامێک بە بنەماڵەی قوربانیان نەداوەتەوەو بکوژانیش سزا نەدراون.
بە هۆی سنوری بونی زۆر گوندی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەری روداوی لەو شێوە هەیە دژ بە دانیشتووان لە کاتی هاتوچۆدا ومەترسی لەسەر ژیانیان دەبێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان