بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی چوارشەمە ۱۹ی ڕەزبەر ڕێدارانی گرتوخانەی ورمێ بە بیانوی پشکنینی ژورەکان چونەتە ناو بەندی ژنان و دەستیان بەهەڵشێواندن و گەڕان بەناو کەرەستەی تایبەتی ژناندا کردوە. لەدوای پشکنین بە بیانوی هەبونی شتومەکی زێدە، چەن تەختە بەتانی زیندانییان لەگەڵ خۆیان بردوە.
بە پێی هەواڵی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان: لە دوای ناڕەزایەتی بەو کردەوەی ڕێداران، ٥ زیندانی بەناوەکانی: ئاراستە ڕەنجبەر، موحەبەت مەحمودی، زەینەب سکانوەند، نازدار وەتەن خاه، نەسرەت عەلی نژاد کە لە زیندانیانی کۆنی ژوری ژنانن، دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.
زیندانییانی گرتوخانەکان لە ڕێگەی بنەماڵەکانیانەوە شتومەکی پێویستی ژیان دابین دەکەن و پێکەوەی دەنێن. بەهۆی ئەوەی وەرزی سەرما دەست پێدەکات، پێویستی زیاتریان بە پەتو و ڕاخەر هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان