بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ۲۰ی رەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کاسبکارێکی کورد لەشاری پیرانشار گیانی لەدەست دا.
«کامیل مەحموودی» ۳۰ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری پیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە وخێزاندار ومنداڵێکیشی هەیە.
تەرمی ئەم کاسبکارە کوردە هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و وەکوو بارمتە لەدەستی هێزە چەکدارەکانە.
ئەم کاسبکارە کوردە کاتی گەڕانەوە بۆ پیرانشار کەوتە بەر دەسڕێژی چەکدارانی حکوومی و گیانی لەدەست دا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان