دەسبەسەرکردنی شارۆمه‌ندێکی کورد و بانگهێشت کردنی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە کامیاران

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی سێ‌شەممە ۱۸ی ڕەزبەر ی ۱۳۹٦ی هەتاوی، (کاوان مەحمودیان) لە شاری کامیاران لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعەتەوە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کرا.

بە هەمان شێوە ڕۆژی دوواتر ناوەندی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کامیاران، لە ڕێگای تەلەفوونەوە دوو شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی «مێهرداد و فەریدە سەبووری»  بانگێهشت ئەو ناوەندە دەکرێن و پیان ڕادەگەیەنن کە بۆ ۲۲ ڕەزبەر دەبێت سەردانی ئەو ئیدارە بکەن.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە، مێهرداد سەبووری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە، ناوبراو ڕەزبەری ساڵی‌پار هاوڕێ لە گەڵ یەک لە خۆشکەکانی بە ناوەی «دڵنیا» و چەند چالاکێکی کرێکاری شاری کامیاران بە تۆمەتی ئامادەکاری و ڕێخستنی ڕۆژی کرێکار هەر یەکیان به ساڵێک زیندان سزا درابوون.

دلنیا صبوری
دلنیا صبوری

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان