نامەی دووهەمی بنەماڵەی رامین حوسەین پەناهی نێردراو بۆ راپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کاروباری ئێران

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بنەماڵەی (رامین حوسەین پەناهی)بەندکراوی سیاسی کورد لە نامەیەکی تردا نێردراو بۆ ڕاپۆرتێری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندی دار بە ئێران ئاماژەیان کردوە، تا ئێستا هیچ کام لە مافە سەرەتاییەکانی رامین تەنانەت ئەو مافە یاساییانەی کە بەندکراوێک دەگرێتە بەر جێ بەجێ نەکراون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەقی تەواوی نامەکەی لە فارسیەوە وەریگێڕاوە بۆ کوردی و بڵاوی دەکاتەوە.

بەڕێز خاتوو عاسیمە جەهانگیر راپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئێران.

سڵاوی دووپاتی بنەماڵەی ئازار چەشتووی ئێمەت پێشکەش، بەڕێز خاتو جەهانگیر هەروەها کە لە نامەی پێشودا پێمان راگەیاندن رامین حوسەین پەناهی دوایین ئەندامی بنەماڵەکەمان لەکاتێکدا بە مەبەستی چاوپێکەوتن بنەماڵەکەی رو لەشاری سنە دەکات سەرەتا لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بەر دەستپێکی تەقە دەکەوێت و دواتر دەبرێتە نەخۆشخانەی شاری سنە وپاش نیوکاتژمێر بۆ شوێنێکی نادیار دادەگواسترێتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە یەک کاتژمێر پاش روداوەکە هێزەکانی دەزگای زانیاری سپا هێرش دەکەنە سەر ماڵی ئێمەو سەرەڕای لێدان و ئازاری جەستەیی کچی گەورەی بنەماڵەکەمان وباوکی بەتەمەنی رامین “ئەفشینی حوسەین پەناهی”ئەندامێکی تری بنەماڵەکەمان بۆ شوێنێکی نادیار دەبرێت ،و دوومانگ بە نەشیاو ترین وقورسترین شێواز ئازاری جەستەیی ودەرونی دەدرێت لە لایەن دەزگای زانیاریەوە.

لە لایەن سەرچاوەکانی هەواڵی متمانە پێکاراو ئاگادار کراوینەتەوە کە رامین تاکو ئێستا لەگرتوخانەی دەزگای زانیاری شاری سنەوە حەشار دراوە.

هەر چەند لەم ماوەیەدا بنەماڵەی ئێمە ۲۳ جار سەردانی دەزگای زانیاری شاری سنەیان کردووە بۆ بە ئاگا بونەوە لە باری تەندرووستی وچارەنوسی ئەندامانی بنەماڵەکەمان بەڵام بەداخەوە تا ئێسته دەزگای زانیاری وڵامێکی راستیان نەداوەتەوە .

سەرچاوە زانیاروشوێن بڕواکان لەو بڕوایەدان کە رامین حوسەین پەناهی،تا ئەم کاتە لە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونیدایە تا ئەو رادەیەی کە چەندین جار بە شێوازێکی نامرۆڤانە ونایاسایی هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوەو بۆ وەر گرتن و دەر بڕینی زۆرە ملی براوەتە ژێر پەتی سێدارە.

بەڕێز خاتو عاسیمە جەهانگیر هەروەها کە ئاگادارن بە پێی یاسای نێو دەوڵەتی وهەروەها یاسای خودی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەبوا لە ماوەی ۱۱۰ رۆژکە لە دەستبەسەری ئەندامانی بنەماڵەکەمان تێدەپەڕێت دەرفەتی هەبوونی پارێزەرمان بوایەت بەڵام بەداخەوە تاکو ئێستا هەمومافە سەرەتاییەکان ومافەیاساییەکانی بەندکراوێک سەبارەت بە رامین پێشێل کراوە وهیچ دامو دەزگایەک وڵام دەرەوەی داواکارییە یاسایەکەنی بنەماڵەی ئێمە نەبووە.

بەڕێز راپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان، خاڵێکی تر کە لەماوەی دوومانگی رابردو بنەماڵەی ئێمەی نیگەران کردووە ئەوەیە لە لایەن دەزگای زانیاری بە نەهێنی دور لە چاوی هەمووان رامین دراوەتە لقی سێی دادوەری شاری سنە کە لە دواین جاردا بە بێ ئاگادارکردنەوەوی ئێمە بە ڕامینیان راگەیاندووە کە بنەماڵەکەت هێزی داراییان نیە بۆ وەرگرتنی پارێزەر وهیچ پارێزەرێک ئامادەی وەرگرتنی دۆسیەکەت نییە وبە گشتی دەزانن کە تۆ لە دواییدا وبە بێ قەرە باڵغی لە سێدارە دەدرێیت، هەر بەو بۆنەوە خۆمان پارێزەرێکی دابین کراو لەلایە مەحکەمەوە هەڵبژارد.

سەرەڕای سەردانی بنەماڵەکەمان بۆ دادوەری ومەحکەمە و دەزگای زانیاری شاری سنە بۆ هەڵبژاردنی پارێزەر سەبارەت بە دۆسیەی رامین ودەستگەیشتنی یاسایی بە دەقی دۆسیەی رامین لەلایەن پارێزەری هەڵبژێردراو ویاسایی بەداخەوە تا ئەم کاتە داواکاریەکەمان بەڕێوە نەڕۆیشتووە. سەرەڕای ئەو خاڵانەی کە ئاماژەمان پێ کرد دڵنیاین دەزگای زانیاری هەوڵ دەدات دور لە چاوی هزری گشتی ولە زوترین کاتدا کۆتایی بە دۆسیەی رامین بهێنێت وحوکمی سێدارەی بەسەردا بسە پێنێت.

هاوکات بە پێی خاڵی پێنجەمی جاڕنامەی نێو نەتەوەیی مافی مرۆڤ وخاڵی حەوتەمی کونوانسیۆنی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی وسیاسی کونوانسیۆنی دژە ئەشکەنجە وهەڵسوکەوت یا تەمێ کاری زرپ ونامرۆڤانە هەڵبژێردراو لە ۱۰ی دسامبەری ۱۹٨٤ی زایینی وجاڕنامەی کۆمەڵەی گشتی لە ۹ی دسامبەری ۱۹۷٥ی زایینی سەبارەت بە پشتگیری ئەو کەسانەی کە لە ژێر زەبرو زەنگی نامرۆڤانە وئەشکەنجە وسەپاندنی زۆرە ملی و هەر چەشنە هەڵسوکەوتێک کە بە هۆیەوە مافی کۆمەڵایەتی تاکە کەسی لە ژێر پێ بنرێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران سەرجەم مافە مرۆڤایەتییەکانی رامینی ژێر پێ ناوەو بە چاو نەگرتن لە هەمو ئەو خاڵانەی باس کراون وەلەبەرچاو گرتنی ئەو راستیەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی وەرگرتنی داواکارییە یاساییەکانی بنەماڵەی ئێمە نەبووە وبۆ بەرگری لە ژیانی رامین ئێمە ئەندامانی بنەماڵەی حوسەین پەناهی جارێکی تر داوادەکەین لە هەمو رێکخراوەوکۆمەڵانی نێو نەتەوەیی وهەروەها بەڕێزتان لە
پۆستی راپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەستێوەردانی زەق وکارامە پێش بگیرێت بە کارەساتێکی دیکە بۆسەر بنەماڵەی ئێمە.

ئێمە وەک بنەماڵەی حوسەین پەناهی لەم هەلومەرجە نالەبارەدا هاواری مەغدووربون وبەهاناوە هاتنی خۆمان دەگەیەنینە گوێی ئێوە ولەو بڕوایەداین بەڕێزتان لە پۆستی راپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانن دەنگی هەمو ئەو کەسانە بن کە لە زەبرو زەنگی نیزامی حاکم لە ئێراندا لەژێر گوشاردان بگەیەنن بە گوێی ئەم رێکخراوە نیو نەتەوەییە.

ئەم نوسراوە لە بڕواری چوارەممە ۱۱ی ئۆکتۆبری ۲۰۱۷ی زایینی لەلایەن بنەماڵەی حوسەین پەناهیەوە نێردراوە بۆ هەمو هەواڵنێریەکان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان