بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراوی کورد لە شاری سەقــــز بە دانانی بارمتە، ئازاد کرا.
«فەرهــــــــاد هـــــــــادی» ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی سەقز کە هاوکات سەرنووسەری حەوتوونامەی «دەنگی کوردستان» ە، لە دوای ۲ ڕۆژ لە ڕاگرتن لە ژوورەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنـــــــە، لە ڕۆژی ۱٨ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، بە دانانی بارمتەیەکی ۳۰ میلێۆن تمەنی هەتا کاتی دادگایی کردنەکەی، ئازاد کرا.
زانراوە کە هۆکاری دەستبەسەر کرانەکەی لەسەر بڵاوکردنەوەی چەند بابەتێکی تایبەت بە گشتپرسی باشووری کوردستان و هەروەها بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دانانی بابەتی تایبەت بەو مژارە بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستــــــــان