بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دوابەدوای ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان وخۆشی وشایی دەربینی هەموو خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەقز، پاش ناساندنی ئەو کەسانەی لەڕێی فلیم هەڵگرتنی دەست وپێوەندییەکانیانەوە، کەبەجۆش وخرۆشەوە پشتیوانیان لە ڕیفڕاندۆم کردووە، ڕژاونەتە ماڵی «فاتمە ئاخەرخوب ناسراو بە چینی» دەسبەسەریان کردووە وهەروەها کەلوپەلە تایبەتییەکانیشی لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە پاش مانەوەی پتر لە ۱۰ ڕۆژ لە گرتووخانەی ئەوشارە لەژێر ئەشکەنجە ولێدان وسوکایەتی ڕەوانەی زیندانی گشتی کراوە وهەنووکە دادگای شۆڕشی ئەو شارە بۆئازادکردنی ناوبراو بەشێوەی کاتی، داوای تاپۆی ۱۲۰ ملوێن تمەنی دەکات تادیاری کردنی حوکمەکەی، پاشان بانگهێشتی زیندانی دەکەنەوە بۆتێپەڕاندنی ئەو حوکمەی بەسەریدا دەسەپێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان