بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ۱۷ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی،ئاگر کەوتنەوەیەکی بەربڵاو ناوچەی سۆفی و دەرەگناو و مەلەکشاهی سەربە پارێزگای ئیلامی گرتەوە وکە لەڕێی چالاکی وهەوڵی خەڵکی ناوچەکە وچالاکانی ژینگە پارێز پاش ڕۆژێک کۆنتڕۆڵ کرا.
بەکوتەی فەرمانداری یەکەی پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەکان: ئەم ئاگرکەوتنەوە کەلە ناوچەی سۆفی و دەرەگناوە هاتۆتە ئاراوە لەجۆری ئاگرکەوتنەوەی ئاسایی بووە کەبەهۆی هەبوونی چڵ وپۆپ وگەڵای دارەکان کە ووشک ساڵی پێکی هێناوە نێزیک بە ۸هێکتاری گرتۆتەوە.
جێگەی باسە کەناوچەی سۆفی ودەرەگناوە لە ۱۵ کیلۆمەتری شاری ئەرکواز ولەڕێڕەوی ڕێگەی مەلەکشاهی لەئیلام ولەداوێنی (کبیرکوە)هەڵکەوتووە.
دویەمین ئاگرکەوتەوەی بەربڵاو کەلەزەوی وزار ودارستانە کوێستانییەکانی شاری مەلەکشاهی هاتە ئاراوە.
پترلە ۹۰لەسەت لە زەوی وزاری گشتی وسەرچاوە سرووشتییەکان لە ناوچە کوێستانییەکان پێک هاتووە کەڕووبەری ۱۱۴هەزار هێکتار دارستانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان