بڕینی قووتی خەڵکی بەهایی لە ورمێ

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەدرێژەی سیاسەتی هەڵاواردن و دژی کەمینە ئاییننە جیاوازەکان، لە شاری ورمێ هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵدەکوتنە سەر شوێنی کار و کاسپی خەڵکی بەهایی و دووکانەکانیان لێ دادەخەن.

زانراوە کە لە ماوەی تەنیا یەک مانگ دا زیاتر لە ۵۰ دووکانی خەڵکی بەهایی داخراون و ڕێگەی کاسپی و پەیداکردنی بژێو و قووتی ژیانیان لێسەندراوە.

ئەو هەڵمەتە زۆرتر لە گەڕەکەکانی چۆارڕێیانی سیرووس، دەروازە مەهاباد، شێخ شەلتووت، شێخ تەپە و ناوەندی شاری بەڕێوەچووە کە هاووڵاتیانی بەهایی لێی دەژین.

شایانی باسە کە خەڵکی بەهایی لە ئێران دا کەمینەیەکی ئایینین و لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەجۆرێک سیاسەتی پێنەدانی مافی کۆمەڵایەتییان بەسەردا سەپاوە و لە زانکۆکانیش ڕێگری لە خوێندنیان دەکرێت و نەتەنیا لەهیچ شوێنێکی بەڕێوەبەریدا ڕێگایان پێنادرێت، بەڵکوو ڕۆژانە تووشی کێشەیان دەکەنەوە و هەر لەسەر باوەڕییەکانیان کە مافێکی سرووشتی خۆیانە و مافی ئازادی ڕادەربڕین لە هەموو کۆنونسیۆنە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مرۆڤ دا دانی پێدانراوە، دەیان کەسیان لە گرتووخانەکان تووند کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستـــــان

%d bloggers like this: