بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: پەرەسەندنی ئێعتیاد بە مادەهۆشبەرەکان لەناو قوتابییان و لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت شاری مەریوان پەرەی سەندوە.
بەپێی وتەکانی «تالب نەحوی موقەدەم» لە ئەندامانی ئەنجومەنی «ژیانەوە»ی شاری مەریوان باسی لە پەرەسەندن و توش بوون بە مادە هۆشبەرەکان لەناو قوتابییانی قوتابخانەکان و گرفت گەلێکی وەک ئێعتیاد و توش بوون بە جگەرە و نێرگەلە و حەبی هۆشبەر و جۆرەکانی تری مادەهۆشبەرەکانی کرد. ناوبراو لەگەڵ دەبڕینی کەسەر ئاماژەی بەوەکرد کە زۆر بە ئاسانی ئەو مادەهۆشبەران دەست دەکەون.
ئێعتیاد و توشبووان بە مادە هۆشبەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە تەمەنی ژێر ۱٨ ساڵ گەیشتوە. لە ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاویدا ۱۱۹٨ فەقەرە منداڵی توش بوو بە مادەهۆشبەرەکان لە گشتی ئێراندا تۆمارکراوە کە ٦۰۰ کەس لەوانە کچ و ٥٨۹ کەسیش کوڕان و لە کۆی گشتیدا ٦۳۹ منداڵی تازەبوو و ئەوانەی تریش تەمەنی سەرتر تۆمارکراون.
پێویستە باس بکرێت ئەم منداڵانە چونکە باوک ودایکەکانیان لە توشبووان بە مادە هۆشبەرەکانن، بۆ منداڵەکانیش گۆزراوەتەوە کە هەندێ جاریش هەربەو هۆیەوە منداڵ پێش لە دایک بوونی لە بار چوە.
بە پێی بیروڕای کارناسان هۆی سەرەکی پەرەسەندنی تاوانەکان و دیاردەکۆمەڵاییەتیەکان لە کۆمەڵگادا ئێعتیاد (توش بوون بەمادەسڕکەرەکان)ه
بە شێوەێیک کە ٦۰ لە سەدی تاوانەکان لە ساڵی ڕابردوودا لە کرماشان سرچاوەکەی گەڕاوەتەوە بۆ مادەهۆشبەرەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان