کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای پشت گیری لە داواکاریەکانی راستەقینەی “موحەمەدی نەزەری”بەندکراوی سیاسی مانگرتوی کورد کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسی هەر چەشنە روداوێکی نەخوازراو دەزانێت کە سەراپێی ئەو بەند کراوە سیاسیەی کورد لە بەندیخانەی رجای شهر بێت .
موحەمەد نەزەری کە ۷۰همین رۆژی مانگرتنی خواردنی خۆی تێدە پەڕێنێت مام ناوەندی زەختی خوێنی لە یەک حەوتوی رابردودا ۹ولێدانی دڵی لە ژێر ٥۰ وە بووە، نەزەری بە بۆنەی بێ هێزی لەشیەوە بە یارمەتی بەندکراوانی ترەوە دەتوانێت رێگا بکات وهێزی قسەکردنی تا رادەیەک لە دەست داوەو زۆر بە زەحمەت قسە دەکات.
موحەمەدی نەزەری بە بۆنەی نالەباری تەندروستیەوە لە یەک حەوتوی رابردودا چەند جار لە دائیرەی تەندروستی بەندیخانە خەوێندراوە ،پێش لەوەش یەک جار نێردراوە بۆ نەخۆشخانە و دوو رۆژو یەک شەولە نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە خەوێندراوە.
دووشەمەی رابردو نوێنەری بڕیاردەری گشتی سەردانی کردوەو بە ئاشکراو لەنێو کۆمەڵی بەندکراوانی تردا پێی وتوە کە بڕیار دەری گشتی ناتوانێت داواکاریەکانی دابین بکات وباشترە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت و موحەمەدی نەزەری لە وڵامدا پێی وتوە تاکو دوایین قۆناغی رێگاکەی دەڕوات. ئەم بەند کراوە کە ٢٤ ساڵە لە بەندیخانەدایە و یەکجاریش پشوی پێنەدراوە ،بە بۆنەی داواکاریەکانی کە مافی خۆیە سەبارەت بە داخوازی وپیاچونەوەی دوسیەکەی و …… دەستی داوەتە مان گرتن لە خواردن ،گەر مانگرتن لە خواردنی ئەم بەندکراوە سیاسیە درێژەی هەبێت بەدڵنیایەوە مەترسی گیان لەدەست دان لە سەر رێگایەتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکاری ئەو روداوەیە.
کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات سیاسەتی پشت گوێ خستن وگوشار بۆ سەر چالاکانی سیاسی و مەدانی کوردی پێش بردوە وبە هەڵبەستنی بوختانی ناڕاست و گرتنی درێژ ماوە وکوشتن و…مەحکوم دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە دەربڕیی پاڵپشتی ئەو داواکاریانە کە مافی راستەقینەی بەندکراوانی سیاسی کوردە،کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسی هەر چەشنە روداوێکی نەخوازراو دەزانێت سەبارەت بە تەندروستی وژیانی موحەمەدی نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد بێتە پێش ولە کۆمەڵگای کوردستان وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی وکۆمەڵانی مەدەنی وئازادیخوایان داواکارە سەبارەت بە مافەکانی بەندکراوانی سیاسی بە شێوەی گشتی وبۆ بەدیهێنانی مافەکانی موحەمەدی نەزەری بە شێوازێکی تایبەت تێ کۆشەربن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان