بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : لە ڕێکەوتی ۱٥ڕەزبەری ۱۳۹٦ هەتاوی کۆمەڵێک چالاکی کرێکاری لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی ئیتلاعەتی سپای پاسداران کراون.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، بە پێی بانگهێشتەکەی ئتلاعەت «خالید حسینی» ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بە هۆی سازکردنی ناوەندی کرێکاری، «شەریف ساعدپەنا» ئەندامی یەکێتی سەربەخۆی کرێکاران دەبێت لە ڕێکەوتی ۱۹ ڕەزبەری ۱۳۹٦ خۆیان بە ئیتلاعەتی سپای پاسداران بناسێنن.
چێگای باسە تا ئێستا هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەم چالاکانە نادیارە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ماوەی ۱۲ ڕۆژە کە «مزەفەر سالحنیا» لە لایەن ئیتلاعەتی سپای پاسداران دەسبەسەر و چارەنووسی نادیارە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە چالاکێکی کرێکاری دیکە خەڵکی شاری سنە بە ناوی «فواد زەندی» ماوەی یەک حەووتوە دەسبەسەر کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان