هێرشی وردیلەکان(ریزگردها)بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”کرماشان، ئیـــلام و ورمێ”

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ۱۵ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی تەپ وتۆز کەشی شارەکانی کرماشان و ئیـــلامی گرتەوە ولەدوێنێوە کەشی پارێزگای ورمێ یش تەپ وتۆزاوی ڕاگەیەندراوە.
سەرلە بەیانی ئەوڕۆ تەپ وتۆز پارێــزگای ئیـــــلام ،بەتایبەتی ناوچەکانی باشووری وەکوو دێلوڕان ومێهــرانی گرتۆتەوە،هەنووکە هەوای مێـــهران ،دێلوڕان ،ئیـــلام و ئیـــوان ناتەندرووست لەقۆناخی هەستیاردایە.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە تابەئێستە ۱۸ڕۆژ تەپ وتۆز لەپارێزگای ئیـــلام لەڕادەبەدەر پیس وناجێگیر بووە. لەکرماشانیش چڕی وردیلەکان ۱۰۹میکڕۆگرام لەمەتری سێ جاوە ئەوڕۆ دەستی پێکرد وهەنووکەیش بە ۱۵۳میکڕۆگرام لەمەتری سێجا سنووری ستانداردی تێپەڕاندووە.
کۆتاییەکانی حەوتووی ڕابردوو دیارەی تەپ وتۆز بەشەکانی باشووری پارێزگای ورمێی گرتۆتەوە.
کــۆمــەڵەی مـــافــی مــرۆڤی کــوردســـــتان

%d bloggers like this: