بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ۱٥ی ڕەزبەری ۱۳۹٦ دا لە پایەگا کۆنەکانی جەوشن سەربەشارستانی سەقز کارمەندێکی مین هەڵگرتنەوە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتەکە مێهدی کارگەر کارمەندی ناوەندی مین هەڵگرتنەوە لەو ڕووداوەدا لاقێکی لە دەست دەدات و ئەو لاقەکەی تریشی بریندار دەبێت .
لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۲٤ کەس بەهۆی تەقینەوەمین بریندار و بونەتە قوربانی مینە بەجێماوەکان سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان