مانگرتنی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی زاهیدان

بەپێی ڕاپۆڕتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ: ئەبوبەکر ڕۆستەمی زیندانی سیاسی کورد خەڵکی کرماشان کەهەنووکە لەزیندانی ناوەندی زاهیدان ڕاگیراوە بەهۆی گواستنەوەی بۆ (قرنتینە) دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.

ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی ڕەزبەر بەهۆی داواکاری وپێداویستی زیندانیان وپرسیار لەو بەرپرسانەی کەبۆسەردانی زیندانیان هاتبوون لەسەر بڕیاری بەرپرسانی زیندان وەکوو تەمبێ کردن گواسترایەوە بۆ قەرەنتینە.

ئەبووبەکر ڕۆستەمی زیندانییەکی سیاسییە  کەلە ۲۶ مانگی پێشووەوە لەم زیندانەدایە وگەلاوێژی ئەمساڵ بەتۆمەتی «محاربە وهاریکاری لەگەڵ گرووپەکانی دژبەری دەسەڵات» لەلایەن دادگای شۆڕشی زاهیدانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان